Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:13

توێژینەوەیەك .. هەر تاكێكی عێراق بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار پێویستی بە 145 ساڵ كاركردن هەیە

کوردستان TV
100%

شرۆڤەكارانی پلاتفۆرمی دارایی "پیكۆدی" توێژینەوەیەكیان ئامادەكرد كە تێیدا خەمڵاندنی چەند ساڵێكیان بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهاندا بۆ تاكێك كردووە.
پیكۆدی پلاتفۆرمێكی زیرەكی بازاڕكردنە كە بۆ یارمەتیدانی كڕیاران لە سەرانسەری جیهان داڕێژراوە بۆ پاشەكەوتكردنی پارە بە شێوەی ئۆنلاین.
شرۆڤەكارانی پلاتفۆرمەكە پۆلێنكردنەكەیان بە پشتبەستن بە تێكڕای مووچەی مانگانە لە هەر وڵاتێك ئەنجامداوە، عێراقیش لە پلەی 45یەمدایە لەنێو وڵاتانی جیهاندا، بەو پێیەی تاكی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵ و مانگێك هەیە بۆ ئەوەی تەنها یەك ملیۆن دۆلار كۆبكاتەوە.
ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو وڵاتانەیە كە لە پێشەنگی ڕیزبەندیەكەدا بوون:
1. سویسرا: 14 ساڵ و 3 مانگ
2. سەنگافورە: 16 ساڵ و 11 مانگ
3. لۆكسمبۆرگ: 17 ساڵ و 4 مانگ
4- ئەمریكا: 19 ساڵ و 10 مانگ
5- ئایسلەندا: 20 ساڵ و 11 مانگ
ئەو پۆلێنكردنە 102 وڵاتی لەخۆگرتبوو، ڕوسیاش پلەی 60ی ئەم پۆلێنبەندییەی بەدەستهێناوە،بۆ كۆكردنەوەی ملیۆنێك دۆلار پێویستی بە 136 ساڵ و 10 مانگ كاركردن هەیە.
سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبی، وڵاتانی كەنداو كە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی وزە، لە پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبی بوون و پۆلێنكردنیان بەم شێوەیە بوو:
1. قەتەر: 21 ساڵ و 3 مانگ
2. ئیمارات: 23 ساڵ و 9 مانگ
3. میرنشینی عومان: 38 ساڵ و 6 مانگ
4- كوێت: 41 ساڵ و دوو مانگ
5. سعودیە: 41 ساڵ و 10 مانگ
ئەمانەی خوارەوە پۆلێنكردنێكە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی كە لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە:

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.