Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:16

سەركردەیەكی شیعەكانی عێراق: سەدام حسێن بە ڕەچەڵەك هیندییە

کوردستان TV
100%

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی شیعەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی دروستكرد، كاتێك رایگەیاند كە سەدام حسێن بە ڕەچەڵەك هیندییە.
خەزعەلی لەوتارێكیدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزان گوتی: ئێمە گەلێكی ڕەسەنین و كۆمەڵگەیەكی دۆزراو نین وەك هەندێك كۆمەڵگا كە ئێستا بوونەتە زلهێز،گەلەكەمان درێژكراوەی لەسەر ئەم زەوییە هەیە بۆ هەزاران ساڵ.
خەزعەلی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئێمە وەك هاوردەكارێك نەهاتووین، وەك چۆن سەدام بانگەشەی دەكرد كاتێك دانیشتوانی ڕەسەنی ئەم وڵاتەی تۆمەتبار دەكرد بەوەی لە هیندستانەوە هاتوون، پاشان دوای ئەوەی كاتێك شیكاری دی ئێن ئەیان بۆ كرد ، دەركەوت كە ئەوە سەدام بووە لە هیندستانەوە هاتووە.
لەو بارەیەوە كەسێك بەناوی ئەبو مەهدی لەتویتەر نووسیوویەتی: بە گێڕانەوەی نەسەبناس ئەحمەد ئەلبەنداوی ئەلكەعبی، ئەوەی قەیس خەزعەلی باسی كردووە ڕاستە و هاوشێوەی ئەوەیە كە كتێبە كۆنەكانی نەسەبناسی عەرەبی ئاماژەیان پێكردووە، لە كاتێكدا ئەو خێڵانەی نەدا كە سەدام حوسێن لێیەوە سەرچاوەی گرتووە لە ناوچەكانی پەنجابی هیندستانەوە هاتوون.
هاوكات كەسێكی دیكە بەناوی ئەحمەد عێراقی نووسیویەتی: ئەگەر سەدام حوسێن هیندی بووایە،  ئەوا هەموو شیعەی دەسەڵاتدار دەیانپەرست، وەك چۆن هیندییەكان خومەینی، خامنەیی، موقتەدا و سیستانی یان دەپەرست.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.