Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:17

وەزارەتی ڕۆشنبیری ‌و لاوان لە یادی ڕۆژنامەگەریی كوردی: هەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواكانی ڕۆژنامەنووسان دەبین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی جەخت دەکاتەوە کە وەک هەمیشە پشتیوانی خواست‌ و داوا ڕەواكانی ڕۆژنامەنووسان دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند: 125 ساڵ لەمەوبەر، میقداد مەدحەت بەدرخان یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)ـی دەركرد، دەركردنی ئەو ڕۆژنامەیە بە وەرچەرخانێكی گرنگی كولتووری لە مێژووی گەلی كوردستاندا دادەنرێت، لەوكاتەوە كاروانی ڕۆژنامەگەریی كوردی بەردەوامە‌ و خزمەت بە وشەی پیرۆزی كوردی دەكات.

ڕاشیگەیاند: لەم یادە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان  بە هەموو دەنگ‌ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە دەكەین، داواكارین بەردەوام بن لە خزمەتی كاروانی وشەی پیرۆزی كوردی ‌و بە گیانێكی بەرزی نیشتمانی ‌و نەتەوەییەوە مامەڵە بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە "لەم یادەدا دروود بۆ گیانی پاكی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەنێرین كە گیانی خۆیان بە خاک و گەلی كوردستان بەخشی‌ و بوونە سیمبولی ئازادی."

وەزارەتی رۆشنبیری ‌و لاوان ئاماژەی بەوەش داوە کە "وەک هەمیشە لە سەنگەری رۆژنامەنووسانی كوردستاندا دەبێت ‌و پشتیوانی خواست‌ و داوا ڕەواكانیان دەبێت، دووبارە پیرۆزە ئەم یادە مێژووییە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.