Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:27

له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 10 هاووڵاتی كورد له‌ ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون

کوردستان TV
100%

له‌هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون. 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: شەوی چوارشەممە 19ی4ی2023، سیامەک هەیاسی، خەڵکی بۆکان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندرا. 
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،لەکاتی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییەدا، سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، هێزەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسی ناوبراو، وەک لاپتۆپ، مۆبایل و کارتی میمۆرییەکانیدا گرتووە.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش ، ئالان داغدار، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ لە شوێنی کارەکەی ڕفێندراوه‌.
هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو هه‌ر له‌ هه‌فته‌ی رابردوو، کاوە ساڵحی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کاوە ساڵحی تەمەن42 ساڵ و خێزاندار، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێگای هەشترود_ مەراغە لەلایەن هێزە مەدەنییەکان  لەپێش چاوی کچە نۆ ساڵانەکەی ڕفێندراوه‌.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌نگاودا هاووه‌، هه‌ر له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشوودا حەوت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، ئەبوبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی، جەلیل مەولودی و کاوە ئازادی لەلایەن  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.