Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:04

توركیا... رووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای ئەشمە سەربە پارێزگای ئوشاک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، رووداوەکە لە نزیک بەنداوی شەهید مستەفا ئەگەرجی روویداوە کە تیایدا بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا کە لە قەراغی شەقامەکەدا وەستاوە.

دوا بە دوای ئەو رووداوە کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، تیمەکانی تەندروستیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

تەرمی قوربانیانی رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی ئەشمە.

هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.