Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:49

چوار تیرۆریستی داعش لە کەرکوک کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە باشووری پارێزگای کەرکووک، چوار تیرۆریستی داعش کوژران.

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە باشووری پارێزگای کەرکووک، چوار تیرۆریست کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی "F-16"ی عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی "دۆڵی چا" باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوور کراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.