Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:32

بزانە جگەرەی ئەلیكترۆنی چ ماددەیەكی زیانبەخشی تێدایە؟

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، جگەرەی ئەلیكترۆنی چەندین مادەی ژەهراوی و ماددە كیمیاییە شێرپەنجەییەكان و تامەكانی پەیوەست بە نەخۆشییەكانی سییەكان لە كاتی بەكارهێنانیدا لەخۆدەگرێت.
جگەرەی ئەلیكترۆنی بە هەڵمكردنی گیراوەیەك كاردەكات كە نیكۆتین و ماددەی دیكەی تێدایە، هەروەها گەڵاكانی تووتنی تێدا نییە وەك ئەوەی لە جگەرەی ئاساییدا هەیە.
لەوانە نیكۆتین كە ژەهراوی و زۆر ئالوودەبوونە و كاریگەری لەسەر كاركردنی لەش هەیە، ئەمە جگە لە ماددە كیمیاییەكان كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن. 
هەروەها جگەرەی ئەلیكترۆنی كانزا قورسەكان و تامەكانی وەكو دیاسیتیل لەخۆدەگرێت كە دەبێتە هۆی نەخۆشی سییەكان .


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.