Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:14

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ بوودجە دەکات

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆیان لەبارەی پڕۆژە یاسایی بوودجە ئامادەکردووە و لەدوو رۆژی داھاتوو پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ بوودجە دەکات.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسایی بوودجە کرد، دواتر ئاراستەی لیژنەی دارایی کرا بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان لەبارەوە ئامادە بکەن، لیژنەی داراییش راپۆرتی خۆیان ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکات".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "لە دوو رۆژی داھاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق دەکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.