Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 00:24

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی میامی هیت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شیکاگۆ بولز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


تیپی میامی هیت کورسییەکی لە قۆناغی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکی ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی مسۆگەر کرد، بە گەڕانەوەی لە دوایین خولەکەکان و بە ئەنجامی سه‌د و دوو خال به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌د و یه‌ك خاڵ لە شیکاگۆ بولز بردەوە لە یاریی پلەی ئۆفی به‌شی ڕۆژهەڵاتی خوله‌كه‌.
ماکس ستڕۆس و جیمی باتلەر هەریەکەیان سی و یه‌ك خاڵیان تۆمارکرد، تایلەر هیرۆ دوازده‌ خاڵ و بام ئەدیبایۆ حه‌ڤده‌ خالی تۆمارکرد بۆ تیپی میامی کە لە ناوەڕاستی چارەکی چوارەمدا بە شەش خاڵ لەدوای ركابه‌ره‌كه‌ی بوو
بەم سەرکەوتنە میامی پلەی هەشتەمی به‌شی ڕۆژهەڵاتی خوله‌كه‌ی بەدەستهێناو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی تیپی میلواکی باکس ده‌بێته‌وه‌ کە خاوه‌نی پلەی یەکەمی خولی ئەمریکییە.
دیمار دیرۆزان باشترین گۆڵکاری یانەی بوڵز بوو بە کۆکردنەوەی بیست و شه‌ش خاڵ و نۆ ئەسیست، ئەلێکس کاروسۆش شازده‌ خاڵ و زاکی لاڤین پازده‌ خاڵیان به‌ده‌ستهێنا.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.