Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:53

یانیک سینەری ئیتاڵی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی مۆنتی كارلۆ

کوردستان TV
100%

 له‌ میانی ركابه‌ریه‌كانی پاله‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی مۆنتی كارلۆ له‌سه‌ر ئاستی پیاوان یانیک سینەری ئیتاڵی لە لۆرێنزۆ موسێتی بردەوە و جێگەی خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیه‌كه‌ مسۆگەر کرد
یاریزانە ئیتاڵییەکە ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو لە ماوەی کاتژمێرێک و شازده‌ خولەکدا بە ئەنجامی دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر لە هاونیشتیمانەکەی بردەوە و هەموو ئەو خاڵە پشووانەی کە لە یارییەکەدا ڕووبەڕووی بووەوە ڕزگاری کرد ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو ، شه‌ش دوو بوو
بریاریش وایه‌ ئه‌مرۆ سینەر لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی هۆڵگەر ڕۆن ببێتەوە.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.