Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:01

لە هەریر کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت

کوردستان TV
100%

کەسێک لە ناحییەی هەریر لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی دەکوژێت، هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدوادچوون و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکەن.

کاتژمێر 02:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 ڕووداوێکی کوشتن لە ناحییەی هەریر ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ع. ک. ح) لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی بە ناوی (وەلید ک.ح) تەمەن (45 ساڵ) کوشتووە.

ڕاشیگەیاند: ئێستا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەن، تاوەکو بدرێتە دادگە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، تاوەکو ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.