Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 16:14

چەند ئامۆژگارییەكی گرنگ سەبارەت بەپارشێو

کوردستان TV
100%

بەپێی بۆچوونی بەشێك لە پسپۆڕانی بواری خۆراك، ژەمی پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا بە یەكێك لەو ژەمە خواردنانە دادەنرێت كە نابێت لەدەست بدرێت،  بەو پێیەی ڕێگری لە دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێن و هەستكردن بە برسێتی و ماندوێتی و سەرئێشە لە كاتی بەڕۆژووبووندا دەكات ، هەروەها ماندوێتی و هەستكردن بە تینوێتی زۆر كەمدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە هەژماری فەرمی دەسەڵاتی تەندروستی دوبەی لە تویتەر چەند ئامۆژگاریەكی پەیوەست بەم ژەمە گرنگەی بڵاوكردەوە.
ئەوەی پێویستە لە كاتی ژەمی پارشێودا پابەند بیت..
هەوڵبدە ژەمی پارشێوكەت تەندروست بێت و ماددە خۆراكییە گرنگەكانی تێدابێت ،هەروەها دەتوانی شۆربای شۆفان لەگەڵ سەوزە و سنگی مریشكی بێ پێست و نیو كوپ ماستی كەم چەوری و 3 دەنكە خورما و پەرداخێك ئاو بخۆیتەوە كە  ئەمە نموونەی ژەمێكی تەندروستە لە پارشێو.
ئەوەی پێویستە لە كاتی ژەمی پارشێودا لێی دوور بكەویتەوە..
كاتی پارشێو زوو بێت لە شەودا لەبری كاتی ئاسایی خۆی. 
دوور كەوتنەوە لە خواردنی خێرا كە پڕە لە چەوری و شەكر.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.