Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:14

پاسێك بەخێرایەكی زۆر خۆی بەدوو ئۆتۆمبێلدا دەكێشێ.. ڤیدیۆكەی ببینە؟!

کوردستان TV
100%

سەرەڕای بەهێزی پێكدادانەكە، ئەو ڕووداوەی كە لە شاری ئەسكیشەهیر لە باكووری ڕۆژئاوای توركیا ڕوویدا، هیچ قوربانییەكی لێنەكەوتەوە.
دوێنێ دووشەممە، لەشەقامێكی شاری ئەسكیشەهیر لە باكووری ڕۆژئاوای توركیا، ڕووداوێكی ترسناكی بەخۆیەوە بینی كە نزیك بوو كارەساتێكی لێبكەوێتەوە. 
لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێ كەچۆن پاسێكی نەفەر هەڵگر خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و بارهەڵگرێكی بچووك دەكێشێ.
بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان لەرووداوەكەدا 14 كەس برینداربوون كە 12 سەرباز بوون.
بەگوتەی تیمی پزیشكی ، باری تەندروستی دوو لە بریندارەكان ناجێگیرە، شۆفێری پاسەكەش بۆ لێكۆڵینەوە ڕەوانەی بنكەی پۆلیس كراوە.
ئەم ڕووداوە یەكێكە لەو سەدان ڕووداوەی كە بەردەوام لە سەرانسەری ڕێگاوبانەكانی توركیا ڕوودەدات بەتایبەتی لە ئەستەنبوڵ كە دووەم گەورەترین و قەرەباڵغترین شاری وڵاتەكەیە.
هەروەها خراپی كەش ، وەك بەفربارین و بارانبارین لە وەرزی زستاندا، بەزۆری دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتووچۆی كوشندە لە توركیا.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.