Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 00:15

بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،2 پلە سنوورە ئاوییەكانی دوورگەی كیریت'ی لە دەریای ناوەڕاست هەژاند.
سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە، كاتژمێر 01:35 بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،2 پلە سنوورە ئاوییەكانی باشووری رۆژهەڵاتی دوورگەی كیریت'ی لە دەریای ناوەڕاست هەژاندووە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 7،23 كیلۆمەتر لەژێرئاستی دەریا روویداوە و چەقی بوومەلەرزەكەیش 240 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵا دوور بووە. 
هاوكات سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان رایگەیاند: كە  كاتژمێر 01:45 ی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4 پلە شارۆچكەی دولكادیرئۆڵو سەربە پارێزگای مەڕەشی هەژاندووەو بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 7،18 كیلۆمەتر لە توێكڵی زەویدا روویداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.