Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:47

بزانە مانگی داهاتوو چ جۆرە ئایفۆنێك لەكاركردن دەوەستێ؟!

کوردستان TV
100%

زۆرێك لە ئایفۆنەكان لە مانگی داهاتوودا واز لە ئەنجامدانی گرنگترین ئەركەكان دێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو بڕیارە مشتومڕاوییەی ئەپڵ داویەتی بۆ وەستاندنی نوێكردنەوەی وەشانە كۆنەكانی ئەو مۆبایلە بەناوبانگە.
لە مانگی داهاتووەوە بەرنامە هەستیارەكان لە ئایفۆن 5 یان وەشانی كۆنتردا نامێنن،هەروەها دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی تەلەفۆن بۆ هەموو ئەو كەسانە ڕەتدەكرێنەوە كە لانیكەم نوێكارییان بۆ “سیستەمی كارپێكردنی ئەپڵ 12.0” نەكردبێت.
وەشانە كۆنەكانی سیستەمی كارپێكردنی ئەپڵ هەندێك تایبەتمەندی سەرەكی لەدەست دەدەن، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە Maps و Siri و App Store و چەندین ئەپی دیكەی گرنگ.
هەروەها ئەكاونتی “Apple tipsterStellaFudge” كە تایبەتە بە بەرهەمەكانی ئەپڵ، دەڵێت: “لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی ئەپڵ، جگە لە iCloud، لەسەر ئەو ئامێرانەی كە iOS 11 بەكاردەهێنن دەوستێت، ئەگەری ئەوەش هەیە ئاگاداركردنەوەیەكت بۆ بێت كە داوای نوێكردنەوەت لێدەكات.
بەگوێرەی ئەكاونتەكە، ئەگەر ئاگادارییەكت پێنەگەیشت كە پێت دەڵێت ئایفۆنەكەت نوێبكەرەوە، ئەوا دەتوانیت بە ئاسانی خۆت نەرمەكاڵای سیستەمەكە نوێ بكەیتەوە بە بەكارهێنانی ئەپی Settings ی ئامێرەكەت.
تەنها سەردانی شاشەی سەرەكی ئایفۆنەكەت بكە و پەنجە بنێ بە ئایكۆنی ئەپی ڕێكخستنەكان و بچۆ بۆ General و پاشان Software Update..
 

زانست و تەکنۆلۆژیا شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.