Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:54

ئیسرائیل چەند پێگەیەكی سوپای سووریای بۆردومانكرد

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل بە پاساوی ئەوەی لە سووریاوە مووشەك ئاراستەی بەرزاییەكانی جۆلان كراون، ژمارەیەك خاڵی لە سووریا بە ئامانج گرت.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بە ئاماژەدان بەوەی كە دیسانەوە لە سووریاوە مووشەك ئاراستەی بەرزاییەكانی جۆلان كراوە، نووسیوویەتی: وەك بەرپەرچدانەوە، ئێستا سووریا بە ئامانج دەگرین.
دامەزراوەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل KAN بڵاوی كردەوە كە سێ مووشەك لە سووریاوە ئاراستەی نەتور و عەونی ئەیتان لە باشووری بەرزاییەكانی جۆلان كراوە.
لە هەواڵەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی كە دوو لە مووشەكەكان لە شوێنی چۆڵدا كەوتوونەتە خوارەوە، سێیەم مووشەكیش لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی گومبەزی ئاسنینەوە تێك شكێندراوە.
لەوبارەیەوە ئەفیخای ئێدرعی،گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كۆمەڵگەیەكی سەربازی سەر بە فیرقەی چوارو شوێنی ڕادار و تۆپخانەكانی سەر بە سوپای سوریا-یان كردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.