Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:48

ئه‌مڕۆ 13 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سووریا تۆماركراوه‌

کوردستان TV
100%

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی نیشتمانی له‌ سووریا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 بوومه‌له‌رزه‌یان به‌ گوڕی جیاوازی لاواز و مامناوه‌ند له‌ وڵاته‌كه‌یاندا تۆمار كردووه‌‌.

ناوه‌نده‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: وێستگه‌كانی تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌ تا كاتژمێر 7:46ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13 بوومه‌له‌رزه‌یان تۆمار كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ بوون، یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی گوڕی لاواز له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای لازقییه ڕوویداوه‌‌، 6 بوومه‌له‌رزه‌ی تر‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رون كه‌ چواریان گوڕه‌كه‌ی مامناوه‌ند بووه‌ و دوانه‌كه‌ی تریش گوڕه‌كه‌ی لاواز بوون، له‌گه‌ڵ 2 بوومه‌له‌رزه‌ی لاوازی تر له‌ ناوچه‌كانی سنووری لبنان و فه‌ڵه‌ستین، هه‌روه‌ها 4 بوومه‌له‌رزه‌ی لاواز له‌ ناوچه‌كانی سنووری توركیا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كان جیاواز بوونه‌ و یه‌كێكیان له‌نێو خاكی فه‌ڵه‌ستین ڕوویداوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان مامناوه‌ند و لاواز بوون، زیانی گیانیان به‌دوای خۆیاندا نه‌هێناوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.