Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:04

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ له‌ گه‌لی كلدان سریان ئاشووری پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵ و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و جیھان دەکات.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵ و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و جیھان دەکەین و، ئومێدەوارین لەسایەی سەقامگیری و ئاسوودەیی ھەرێمی کوردستان، ئەو بۆنەیە بە خۆشی و بە ئارامی بەسەربەرن.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر بەھێزکردن و پتەوکردنی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکھاتە جیاجیاکانی کوردستان، ھەروەھا دووپاتی دەکەینەوە، کە وڵاتەکەمان ھەمیشە زێدی ڕەسەنی رۆڵە بە ئەمەکەکانیەتی بەبێ جیاکاری لە ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان.

لەسەرینی ئەو ڕوانگە ھاوبەشەوە داواکارین بە ھەموو لایەک ھەوڵ بدەین و ھەنگاو بنێین بۆ پشتیوانیکردنی ئەو ئەزموونە و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ ھاووڵاتییان.

جارێکی دیکە سەری ساڵی تازە و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەکەین و بە ئومێدی ئەوەی ھەموو ساڵێک بە خێروخۆشی بگەڕێتەوە.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ـی 4ـی2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.