Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:21

ئاسایشی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی هێرشی کردبووە سەر کەسێک و سەری تاشیبوو دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک بەهۆی دەستدرێژی و سەرتاشینی کەسێک دەستگیر کرا

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک کە تێیدا دەرکەوتووە، چەند گەنجێک هێرش دەکەنە سەر کەسێکی دیکە  و سەری دەتاشن، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەمبارەیەوە هاتە دەنگ و دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.

عەقید سەباح خدر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانە گرتەڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە کە تێیدا چەند گەنجێک دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان، بە لێدان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی (دانی سویدی) و پاشان سەری دەتاشن.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕووداوە کۆنە لە ڕێکەوتی 14ـی 03ـی 2023 ڕووی داوە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان ڕۆژدا تۆمەتبار (کەیفی سابر حەمەد) دەستگیر بکەین و ئێستا لامان بەندکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکە جەختی کردۆتەوە کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کەس لە یاسا گەورەتر نییە و هەر کەسێک داواکراو بێت لە دادگە یاخود مافی هاووڵاتی پێشێل بکات دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.