Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:48

پیرۆزبایینامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایینامەیەكی لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و كوردستاندا بڵاوكردەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی:
ئەمڕۆ 31ی ئازار، لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و كوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی هەردوو حزب و ئەندامان و جەماوەریان دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. بەڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و ئامادەیی و قوربانی و مێژووی خەبات و تێكۆشانیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانین.
لەم یادەدا جەخت لە پێویستی و گرنگیی پتەوكردنی كاری پێكەوەیی و یەكڕیزی و تەبایی لەنێو تەواوی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەكەینەوە بۆ تێپەڕاندنی تەحەدی و سەختییەكان و خزمەتێكی باشتر بە ئێستا و داهاتووی گەل و وڵاتەكەمان.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی حزب شیووعی و تەواوی شەهیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/3/31

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.