به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو ئافره‌تی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به دزینی پاره‌یه‌كی زۆر له ماڵێكدا.
پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 4ی به‌یانی، هاووڵاتییه‌ك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا ئامادە بوو و سکاڵای تۆمار کرد كه بە گوتەی خۆی بری 14 ھەزار و 400 دۆلاری ئەمه‌ریکی لەگەڵ بڕی 15 ملیۆن و 845 ھەزار دینار له ماڵەکەی دزراوە.
ڕاشیگه‌یاند: لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێک خرا و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا تۆمەتباران دەستگیر بکرێن کەوا پێکهاتبوون لە دوو ئافرەت.
پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو ئافره‌ته‌كه، دەستیش گیرا به‌سه‌ر بڕی پارەی دزراودا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە بریاری دادوەر ئێستا هه‌ردوو تۆمەتباره‌كه بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان راگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.