Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 22:42

یۆنان 59 كۆچبه‌ر كه‌ زۆربه‌یان كوردن دیپۆرتی توركیا ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ئاشكرای كرد كه‌ حكوومه‌تی یۆنان شه‌وی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری، 59 كۆچبه‌ر كه‌ زۆربه‌یان كوردن دیپۆرتی وڵاتی توركیا كردۆته‌وه‌.

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ ڕایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو بەلەمێک كه‌ زیاتر لە 50 کۆچبەری له‌سه‌ر بووه‌ و زۆربەیان کورد بوون، گه‌یشته‌ ئاوەکانی یۆنان و ژیانیان كه‌وتبووه‌ مەترسییەوە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی به‌له‌مه‌كه‌، به‌ چەند کاتژمێرێک لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی دوورگەی کریت لە وڵاتی یونان ڕزگار ده‌كرێن و نزیکی کەناری دەریاکە کراونەتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت بچنە سەر وشکانی، لەلایەن پاسەوانەکانەوە لە دوورەوە چاودێری کراون، دوا زیاتر لە 24 کاتژمێر دەنگیان نامێنێت، دواتریش سه‌رئه‌نجام شه‌وی ڕابردوو سەرجەمیان دیپۆرتی وڵاتی تورکیا کراونەتەوە.

ئاری جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرەڕای ئەوەی کە کەشتییەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان هەم لەلایه‌ن بەلەمی کەشتیوانی و هەم لەلایه‌ن ڕۆژنامەنووسانی یۆنانییه‌ لەسەر وشکانییه‌وه‌ وێنە کۆچبەرەکانان گرتووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕەتیان کردۆته‌وه‌ کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی ڕزگارکردن لەو ناوچەکەدا کرابێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كردۆته‌وه‌ كه‌ نە بەلەم و نە خەڵک نەدۆزراونەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.