Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:47

پۆندێکی گەورە بۆ گلدانەوەی ئاو لە کۆیە دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بە پڕۆژەیەکی گرنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لە شاری کۆیە، کە دروستکردنی پۆندێکی گەورەیە بۆ گلدانەوەی ئاو لە کۆیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کارەکانی دروستکردنی پۆندی بانی ماران، دەستی پێ کردووەتەوە و ئێستا 75%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە، ئەم پۆندە، دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش لە قەزای کۆیە، بەرزییەکەی 16 مەتر و درێژییەکەی 60 مەترە، گوژمەی دروستکردنیشی زیاتر لە 550 ملیۆن دینارە.

ڕێبوار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاودێریی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەستانی کارەکانی دروستکردنی پۆندی بانی ماران، مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو (2022) کارکردن تێیدا دەستی پێ کردەوە.

لەبارەی سوودەکانی پۆندەکەوە، بەڕێوەبەری ئاودێریی پارێزگای هەولێر، گوتی: ئەم پۆندە ئاوێکی زۆر گلدەداتەوە کە سوودی بۆ کاری ئاودێریی دەبێت و زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەریشی بەراو دەکات.

پۆندی بانی ماران، جگە لەوەی کە سوودی بۆ کاری ئاژەڵداری دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکە دەبێت، لەهەمانکاتدا ئاوی ژێر زەوی زیاد دەکات و ڕێبوار حەسەن ئەوەشی گوت: دوای تەواوبوونی پۆندەکە، ناوچەکە دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری.

هاوکات فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە داوە کە ئێستا، 20 پۆندی دیکە لە قۆنا‌غی سپاردن و تەندەرینگ دان، پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو، بڕیاری دروستکردنی چەندین پۆند دابوون و کارەکانی بەشێک لەو پۆندانەش تەواو کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.