Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:14

ڕێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە دیاری کرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد.

ئەمرۆ دووشەممە 27ـی 03ـی 2023 ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی ڕێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی ڕۆژووی مانگی رەمەزان کۆبووەوە.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکەدا دوای دیراسە و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی ڕێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و ڕێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورەزانایان و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای کۆمەڵگە و موسڵمانان، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی ڕێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی بەمشێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:-

- ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێک له‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.

- ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.

- ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێیدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7,200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێک (حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێک بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به ‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.