Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:21

لە پێناو پەرەپێدان و زیادکردنى قەوارە و چالاکی بازرگانى لە دەروازەى حاجی ئۆمەران کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەمە 2023.3.27، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری پارێزگار، بە مەبەستى پەرەپێدان و زیادکردنى قەوارە و چالاکی بازرگانى لە دەروازەى سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ سەرپەرشتیاری دەروازە و بەڕێوەبەرانى فەرمانگەکانی ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە هەیەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى و بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەولێر و جێگرى بەڕێوەبەرى گومرگى هەولێر ئامادەی بوون، دواى ئەوەی گفتوگۆ لە بارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونی ئه‌رك و کارەکان و پێداویستی و ڕەوشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران به‌ گشتى و فەرمانگەکانیى به‌تایبه‌تى کرا، تیشکی خرایە سەر جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و گواستنەوە و پشکنین و پاراستنی کوالێتی کاڵاکان و رێنماییەکان.
لە ته‌وه‌رێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لە پێناو  پەرەپێدان و زیادکردنى قەوارە و چالاکی بازرگانى لە دەروازەى سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاماژە بە کۆسپ و ئاستەنگەکانی جووڵەی بازرگانی و گرفتەکان و کۆمەلێک بابەتی تر کرا کە جێگای باس و بایەخ بوون، له‌وبارەیەشەوە پارێزگاری ھەولێر، جەختی لە سەر پاڵپشتی کردنی تەواوی پارێزگای ھەولێر بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و چارەسەر کردنی کێشەکانیان و دابین کردنی پێداویستی و ھەماھەنگی و کارئاسانى پێویست لە ھەموو بوارەکاندا كرده‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.