Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 06:30

کۆشکی سپی: ئەرکی سەربازەکانمان لە سووریا بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جۆن کێربی ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە شێوەیەکی "خێرا و بوێرانە" وەڵامی هێرشەکانی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا داوەتەوە و راشیگەیاند کە ئەرکی سەربازەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
کێربی، لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی " Face the Nation "ی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس، گوتی: "ئەمە هێرشێکی جیددی گرووپە میلیشیاییەکان بوو، و سەرۆک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمە بەشێوەیەکی خێرا و بوێرانە وەڵامی دایەوە".
جۆن کێربی، گوتیشی: "کەمتر لە هەزار سەربازمان لە سووریادا هەیە و ئەگەر ژمارەی ئەمانە بە رێژەیەکی گەورە کەمببێتەوە بەڵام هێشتا بەشێوەیەکی کاریگەر و هەستیار بە دوای ئەم تۆڕە دایە (داعش)" و رایگەیاند، لەبەر ئەم هۆکارە سەربازانی ئەمریکا لە سەر ئەرکی خۆیان لە سووریا دەمێننەوە و بایدن "زۆر سوورە" لەسەر هێشتنەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا.
کێربی، باسی لەوەش کرد کە ئەگەر بایدن بە پێویستی بزانێت ئەوە وەڵامی زیاتری ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە گرووپە پاڵپشتی کراوەکان لەلایەن ئێرانەوە لە 23ی ئادار کردیانە سەر کارمەند و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق.
جۆن کێربی، گوتی: "ئەم هەفتەیە لێرەوە ئەوەمان نیشاندا کە هەمووکات بە پێداگرییەوە بەرگری لە گەلی ئەمریکا دەکەین" و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیامە "بە دەنگێکی بەرز و بەشێوەیەکی روون" بۆ بەرامبەرەکەیان ناردووە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.