Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:46

له‌ ڕووسیا ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 به‌ به‌شداری 25 نه‌ته‌وه‌ و گه‌لی كوردیش وه‌ك به‌شدارێكی سه‌ره‌كی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ رووسیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی3ی2023" لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداری هەموو ئەو نەتەوانەی ئاهه‌نگی نەورۆز دەگێڕن بەڕێوەدەچێت.
 نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بەشداری ئاهەنگەکەی کردووە و گروپی هونەری میللی دهۆکیش تابلۆیەکی هونەری میللی کوردی پێشکەش دەکەن.
ئەم گروپە هونەرییە کولتوورییە لە کۆمەڵێک کچ و کوڕی نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان پێکهاتوون. 
شایەنی باسە لەم ئاهەنگەدا 25 نەتەوە بەشداری تێدا دەکەن و گەلی کوردیش وەک بەشدارێکی سەرەکی ئاماژە بە به‌شداریکردنی دراوە لە ڕیزبەندەی دووەمی  ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ دێت كه‌ به‌شدارن له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
 https://navruz.online/members
‎پێشبینی دەکرێت نمایشی بەشداربووانی کوردستان لە کاتژمێر ( 2:30 بۆ 2:35 ) (3:50ی خوله‌كی ئێواره‌ بۆ 4 بێت.
یاخوود 4:50ی خوله‌كی ئێواره‌ بۆ 5:00ی ئێواره‌ ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.