Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 09:34

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ بە پڕۆژە یاسای هه‌ڵبژاردنەكان دەدات

کوردستان TV
100%


 په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە ودەنگ بە پڕۆژەیاسای هه‌ڵبژاردنەكان دەدات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌25ی3ی2023"په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای ژماره‌ 12ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به‌ هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زاكان ده‌دات.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا بریتی ده‌بێت له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداری تۆڕی میدیایی عێراقی .
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 8:30ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.