Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 17:11

پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ولێر ڕووبه‌رووی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بریاربوو له‌گه‌ری بیست و یه‌كی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگای زه‌ورا رووبه‌رووی یانه‌ی كاره‌با ببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی نۆژه‌نكرنه‌وه‌ی یاریگای زه‌ورا یاریه‌كه‌ دواخرا.
 لای خۆیه‌وه‌ لێژنه‌ی پێشبركێكان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو سی ئاداری دیاریكردوه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ دواخراوه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی كاره‌با و هه‌ولێر.
 له‌ئێستادا یانه‌ی هه‌ولێر بیست و دوو خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی شازده‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كاره‌با كه‌ یه‌كێكه‌ له‌یانه‌ به‌هێزه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ چل و یه‌ك خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌، كاره‌با به‌جیاوازی ته‌نیا دوو خاڵ له‌شورته‌ی پێشه‌نگ دووره‌، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه‌ بۆ یانه‌ی كاره‌با ده‌یگه‌یه‌نێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.