Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:33

عێراق بڕیاری دا ئه‌مساڵ هه‌ر ته‌نێك گه‌نمی جوتیاران به‌ 850 هه‌زار دینار ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ بۆ ئه‌مساڵ عێراق بڕیاریداوه‌ هه‌ر ته‌نێك گه‌نمی جوتیاران به‌ 850 هه‌زار دینار ده‌كرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوه‌ بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەم وەرزەدا بە بڕی (850) هەزار دینار بۆ هەر تەنێک بكڕێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: جوتیاران دوای پێشكه‌شكردنی گه‌نمه‌كه‌، لە ماوەی کەمتر لە (2)هەفتەدا راستەوخۆ شایستە داراییەکانیان پێ دەدرێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەمه‌ هەنگاوێکی گرینگە بۆ پاڵپشتی ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و‌ تەسلیمکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی راگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.