سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنێك له گه‌ڕه‌كی به‌كركۆی له شاری ئیسته‌نبۆڵی توركیا، 4 كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌سێك كه شوفێری ماتۆڕسكیل بووه له گه‌ڕه‌كی به‌كركۆی له شاری ئیسته‌نبۆڵ ته‌قه‌ی ئاراسته‌ی چه‌ند كه‌سێك كردووه.
له ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش 4 كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری.
میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه تا ئێستا نازانرێ تۆمه‌تباره‌كه به چ هۆكارێك ته‌قه‌ی كردووه و ئایا رووداوه‌كه تاوان بووه یاخود تیرۆریستی.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.