Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:34

سیسته‌می خۆراكی تەندروست لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا

کوردستان TV
100%


لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز پێویستە پارێزگاری بكەین لەسیستمێكی خۆراكی گونجاو و تەندروست بۆئەوەی بەدووربین لەزیادبوونی كێش و گرفتی تەندروستی.

د.مەجدی نزیە سەرۆكی بەشی خۆراك لەپەیمانگای نەتەوەیی خۆراك لەمیسر باسی چەند رێنماییەك دەكات بۆ پارێزگاری لەتەندروستی لەش لەمانگی ڕەمەزان ئەوانیش:

- لەكاتی بەربانگ كردنەوە ئاو و شلەمەنی و شەربەتی سروشتی بخورێتەوە یاخود خورما و شۆربای گەرم و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر پشوو بدرێت.
- دوای نیو كاتژمێرەكە دەست بكرێت بەخواردنی ژەمی سەرەكی و پێویستە ماددەی كاربۆهێدرات و ڕیشاڵەكان و شەكرەمەنی و پرۆتینەكانی تێدا بێت وەك برنج و ماكەرۆنە و سەرجەم جۆرەكانی نان و گۆشت و هێلكە و پاقلەمەنی و ماسی.
- بەكارهێنانی سەوزەواتی ڕەنگاوڕەنگ زۆر گرنگە لەدوای بەربانگ ئەویش بەهۆی گرنگی سەوزەوات لەسەلامەتی زیندە چالاكیەكانی لەش.
- لەنێوان ژەمەخۆراكی بەربانگ و پارشێو باشترە میوەی تازە بخورێت.
- ژەمی پارشێو دەبێت كاربۆهێدراتی تێدا بێت و پاقلەمەنیەكان باشترە.
- دووركەوتنەوە لەخواردنەوەی چاو و قاوە و شیرینی لەكاتی پارشێو.
- زۆر ئاوخورادنەوە لەنێوان ژەمی بەربانگ و پارشێو.
- خەوتنی بڕی پێویست لەشەواندا.

ژێده‌ر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.