Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:59

ئەمریكا وەڵامی هێرشە درۆنییەكەی ئێرانی دایەوە.. كوژراو و بریندار هەیه‌

کوردستان TV
100%


له‌ كوردستانی سووریا ئه‌مریكا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌ و كه‌ كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
ئەمڕۆ هەینی24ی3ی2023، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی پێنجشەممە “فڕۆكه‌یەکی بێفرۆكه‌وانی دروستکراوی ئێرانی” هێرشی کردە سه‌ر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا له‌ نزیک حه‌سه‌كه‌ له‌ كوردستانی سووریا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوژراو و پێنج سه‌رباز و به‌ڵێنده‌رێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
لەو بارەوە لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌‌مریكا ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆک جۆ بایدن، دەسەڵاتم بە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دا، شه‌وی رابردوو هێرشێکی ورد لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی ئەو بنکانە ئەنجام بدەن کە لە لایەن ئەو گرووپانەوە بەکارهاتوون کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن‌.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر  ئه‌م گروپانه‌ و پێگەیەکی سوپای پاسداران لە دەشتاییەکانی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرازوور و پێگەیەکی دیکەشی ئه‌م گروپانه‌ لە دەوروبەری شاری مەیادین و کۆگایەکی تەقەمەنی لە دێرازوور لە سووریا، تا ئێستا 8 چەکداری سەر بەو گرووپانه‌ کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.