Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:23

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ ڕووداوێك شه‌هید بوو.

دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەم (خەڵات ئەحمەد عەبدوڵا) پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڕووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا و لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.

دژه‌تیرۆری كوردستان هه‌روه‌ها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی شەهید خەڵات كرد.

داواشیان له‌ خوای گەورە كرد ڕۆحی شەهید خەڵات بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.