بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان هاتنهوهی مانگی ڕەمەزانی له گەلی کورد و کوردستان بە تایبەتیش لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پیرۆز كرد.
کەمال کەرکووکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان له بهیاننامه پیرۆزباییهكهدا ڕایگهیاند: لە کاتێکدا بە خۆشی و شادییەوە پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەین، پیرۆزبایی لە گەلی کورد و کوردستان دەکەین لە هەموو شوێنێک بە تایبەتی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگهیاند: بەبۆنەی هاتنی ئەم مانگە پیرۆزەوە کە مانگی خێر و بەرەکەتە، مانگی ڕەحمەت و لێبوردنە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و هێزی پێشمەرگەی قارەمان و ھەڤاڵانمان دەکەین.
ههروهها ڕایگهیاند: داواکارین لە پەروەردگاری مەزن کارە باشەکانی هەموولایەک قبووڵ بکات و ئەم بۆنە پیرۆزە بە شکۆ و باڵادەستی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاترەوە بۆ گەلەکەمان بگەڕێتەوە.
کەمال کەرکووکی گوتیشی: ئەوە ڕەمەزان دووبارە گەڕایەوە بە وانە و بەخششە گەورەکانییەوە کە پاڵنەری ئەنجامدانی عيبادەت و کردەوەی چاک و خۆڕاگرییە لە سەر پرنسیپەکان و هاندەری بەها و واتا و ئامانجە بەرزەکانە لە دڵ ومێشکماندا، بە ڕێبازی بە چاکە و ڕاستی و بنیاتنان داڕێژراوی ڕێبازی تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و دادپەروەریی دوور لە پەرتەوازەیی و توندوتیژی و هاندەری گفتوگۆی یەکخەرى دڵسۆزەکانی گەلەکەمان نەک پەرتکەر.
ئاماژهی بهوهش دا كه لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گەل و خاکی کوردستان بپارێزێت و نیعمەتی ئاسایش و ئارامی بە گەلەکەمان و گەلانی جیهانی ئیسلامی و هەموو جیهاندا ببەخشێت.
له كۆتاییدا جهختی كردهوه كه سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانی و برای هەمیشە لەیاد کاک ئیدریس بارزانی دادەنەوێنین، ههروهها دەستی نزای دڵسۆزانەمان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و شەهیدانی ئەنفال و خێزانە بەڕێزەکانیان بەرز دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.