Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 14:27

لەبەنزینخانەكان سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دادەندرێت

سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە وێستگەكانی سووتەمەنی جێبەجێدەكرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە ژمارەیەك وێستگەی پڕكردنەوەی سووتەمەنی لە بەغدا دەستی بە تاقیكردنەوەی پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS) كرد.
لەوبارەیەوە عاسم جیهاد ،وتەبێژی وەزارەتی نەوت،  لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، بە هاوكاری بانكی ناوەندی عێراق و كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری كۆكردنەوەی پارەی ئەلیكترۆنی، توانیویەتی ئەمڕۆ دەست بە تاقیكردنەوەی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە وێستگەی حورییە لە بەغدا بكات، وەك ئامادەكارییەك بۆ بەكارهێنان و گشتاندنی پراكتیكی تاقیكردنەوەكە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە .
جیهاد ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەمە بارگرانی لەسەر هاووڵاتی و وێستگەكانی سووتەمەنی كەمدەكاتەوە لە هەمان كاتدا دەبێتە هۆی پاراستنی پارەی گشتی و هەروەها گۆڕینی لە كاغەزەوە بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.