Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 11:08

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگادارییه‌ك له‌سه‌ر پێشخستن و دواخستنی منداڵبوون بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر پێشخستنی منداڵبوون بۆ ڕێكه‌وته‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر پزیشك و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌بێ به‌ڵگه‌ی پزیشكی ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ییه‌ بكات ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوای تێبینیکردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو (3/3/2023) یان (23/3/2023) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبوون.

ڕاشیگه‌یاند: لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو، ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکارییه‌كك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.