Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:18

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مشه‌و چوارشه‌م په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ی له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز كرد.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها داوای له‌ خودای مه‌زن كرد مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و ڕووناکی بۆ هەموو لایەک.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم عیبادەت و نزا و ڕۆژووی هەمووان قبووڵ بکات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و ڕووناکی بۆ هەموو لایەک.

29ی شەعبانی 1444

22ی ئاداری 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.