Erbil 15°C ھەینی 01 ئازار 08:00

ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێم كاتژمێرێك كه‌مكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كاتژمێرێك كه‌مكرایه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی، داواکارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکریزی میلـلەتەکەمان .

بڵاویشی كرده‌وه‌: بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر، ڕای دەگەیەنین کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەم دەکرێتەوە.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.