Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:13

ئیسرائیل فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی بۆردومانكرد

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی هەواڵێكی عەرەبییەو حەدەس بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە فڕۆكەخانەی حەلەب و دەوروبەری بیستراون، هەروەها تەقینەوە یەك لە دوای یەكەكان جگە لە حەلەب، لە سەرانسەری باكووری ڕۆژئاوای سوریا و لازقییە بیستراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی عەرەبییەو حەدەس ،بۆردومانەكە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی بە چوار مووشەك كردۆتە ئامانج ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب لە خزمەتكردن وەستاوە.
هەروەها لە زاری شایەتحاڵەكانەوە ڕایاگەیاندراوە كە بینیویانە دووكەڵ لە فڕۆكەخانەكە بەرزبووەتەوە.
شایانی باسە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هێرشەكانی ئیسرائیل چەند جارێك فڕۆكەخانەی حەلەبیان كردە ئامانج و لە مانگی ئەیلولی 2022 بۆ چەند ڕۆژێك فڕۆكەخانەی حەلەب لە خزمەتگوزاری وەستا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.