Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:27

ڤیدیۆ..تیمێكی پزیشكی پاكستانی لە كاتی بوومەلەرزەدا بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری

کوردستان TV
100%

لە سۆشیال میدیای پاكستان گرتەیەكی ڤیدیۆیی تیمێكی پزیشكی بڵاوكرایەوە كە لە كاتی  ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەری وڵاتەكەی گرتەوە، نەشتەرگەرییان بۆ نەخۆشێك ئەنجام دەدا.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ كە تیمە پزیشكییەكە لە كاتی بوومەلەرزەكەدا بەردەوامن لە كارەكەیان و دواتریش كارەبا دەپچڕێ، بەڵام تیمەكە تاوەكو جارێكی دیكە كارەبا لە ڕێگەی مۆلیدە یەدەگەكانەوە گەڕایەوە،هەر لەكارەكەیان بەردەوام بوون.
چاودێرانیش ستایشی ئارامیی تیمی پزیشكییان كرد، كە لە بارودۆخێكی زۆر سەختدا بەردەوام بوون لە كاركردن.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلە پاكستان و هیندستانی هەژاند، بەوهۆیەوە 9 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.