Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 03:28

سەرۆكی رووسیا هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی كرد، ئەگەر لەندەن تەقەمەنی بۆ ئۆكرانیا دابین بكات كە یۆرانیۆمی كەمبووی تێدایە.
پوتین گوتی: ئەمڕۆ زانیمان شانشینی یەكگرتوو راینەگەیاندووە كە نەك هەر تەنها تانكی بۆ ئۆكرانیا دابینكردووە، بەڵكو ئەو مووشەكەكانیشی دابینكردووە كە یۆرانیۆمی كەمبووەوەی تێدایە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ڕووسیا ناچار دەبێت وەڵام بداتەوە.
پوتین گوتی: پێدەچێت ڕۆژئاوا تا دوا ئۆكراینی بڕیاری شەڕی ڕووسیای داوە، نەك تەنها بە قسە، بەڵكو بە كرداریش.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژئاوا دەستیكردووە بە بەكارهێنانی ئەو چەكانەی كە پێكهاتەی ئەتۆمییان تێدایە.
هەروەها سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا گوتی كە ڕووسیا ئامرازەكانی هەیە بۆ وەڵامدانەوە و هۆشداریدا كە دەبینین بەنیازن چی بەكاربهێنن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.