Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:09

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری بەردەڕەش 8 قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانی لەدەست دا و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 03ـی 2023 لە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی بەردەڕەش - کەلەک ڕووی دا، حازم محەمەد لە بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی بەردەڕەش بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لەسەر ڕێگەی بەردەڕەش-کەلەک ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و 6 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیسی هاتووچۆی بەردەڕەش سەبارەت بە بریندارەکانیش ئاماژەی بەوە دا کە سەرجەم بریندارەکان بۆ بنکەی تەندروستی بەردەڕەش گواستراونەتەوە.

سەنگەر گۆران، پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین، کە ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوە هاتووچۆیەکە گیانیان لەدەست داوە مێردمنداڵێکی تەمەن 8 ساڵ و ئافرەتێکن.

پۆلیسی هاتووچۆی بەردەڕەش ئاماژەی بە ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆش دا و گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دیکەش لەسەر بەردەڕەش – باشیک ڕووی دا، خۆشبەختانە ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.