Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:09

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لەسەر شەهیدکردنی 4 کورد لە شارۆچکەی جندرێسی عەفرین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی 4 کورد بەهۆی ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بەبۆنەی نەورۆز لە شارۆچکەی جندرێس لە عەفرینی کوردستانی سووریا پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران.

ڕاشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. 

سەبارەت بە ڕووداوەکەش سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی  بەوەش داوە کە بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.