Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 11:29

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت

کوردستان TV
100%


لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت.

کاتژمێر 9:32ی خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌21ی3ی2023 نرخەکان بە رێژەی سەدا 1،03 دابەزینیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 67 دۆلار و 12 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.

ناڕوونییەکان لە سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی ئەمریکا (Fed) و نیگەرانییەکان لە قەیرانە بانکییەکان، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.

بڕیاریشە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆمیتەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی ئەمریکا، دەستپێبکات و ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.

وێڕای کەم کردنەوەی رێوشوێنەکان لە بەرامبەر نیگەرانییەکان لە قەیرانە بانکییەکان کە لە ئەمریکاوە دەستیپێکرد و بۆ وڵاتانی ئەورووپیش پەلیهاویشت، بەڵام تا ئێستا ناروونییەکانی بازاڕ لەبارەی قۆناغەکەوە بەردەوامن و ئەمەش گوشار دەخاتە سەر نرخەکان.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 73 دۆلار و 24 سەنت بۆ 73 دۆلار و 53 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 72 دۆلار و 95 سەنت بۆ 72 دۆلار و 66 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.