Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:56

ئه‌كته‌ری فیلمی میسی به‌غدا چاوی به‌ میسی و مباپێ كه‌وت

کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌كته‌ری فیلمی سینه‌مایی (میسی به‌غدا) له‌ ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌ ده‌رهێنه‌ری كورد چاوی به‌ هه‌ردوو یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی لیۆنێل میسی و كیلیان مباپێ كه‌وت.

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د كه‌ ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری رومادییه‌، دوێنێ یه‌كشه‌م له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، چاوی به‌ میسی و مباپێ كه‌وت.

فیلمی میسی به‌غدا پێشتر وه‌ك كورته‌ فیلم له‌ ساڵی 2012 به‌رهه‌مهاتووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 60 خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رلین.

یه‌كه‌م نمایشی فیلمی سینه‌مایی میسی به‌غدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 15مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئۆتێنده‌ له‌ به‌لجیكا بوو كه‌ چالاكییه‌كانی لە 27 کانوونی دووەم تاکو 4ی شوباتی 2023 لە شاری ئۆستێندەی کەنار دەریایی بەلجیکا بەڕێوە چوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.