Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:42

بارسێلۆنا هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی لا لیگا نزیکبوویەوە

کوردستان TV
100%


بارسێلۆنا دوای ئەو سەرکەوتنەی لە یاری کلاسیکۆ تۆماری کرد، هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی لا لیگا نزیکبوویەوە.


لە میانی یارییەکانی هەفتەی 26ەمین خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)، یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گوڵێک لە یانەی ریال مەدرید-ی بردەوە.

یارییەکە بە ئامادەبوونی 95 هەزار و475 هاندەر لە یاریگای "کامپ نو" بەڕێوەچووە کە تیایدا دوو یانە مێژووییەکەی ئیسپانیا رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لە خولەکی نۆی یارییەکەدا، ریال مەدرید بە گۆڵێک پێشکەوت دوای ئەوەی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، رۆناڵدۆ ئاراوجۆ بەهەڵە لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد.

یانە کاتالۆنییەکە لە خولەکی 45دا، لەڕێگەی یاریزان سێرجی رۆبێرتۆ گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا، گۆڵێکی مارکۆ ئەسینسیۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید (لە خولەکی 81) لەلایەن ناوبژیوانی ڤارەوە بە ئۆفساید هەژمار کرا.

لە کاتی زیادکراو و خولەکی 92 فرانک کیسی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 68 خاڵ بەرزکردەوە، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید (کە خاوەن 56 خاڵە) بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوە.

لە 253 یاری کلاسیکۆدا، ریال مەدرید لە 101 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بارسێلۆناش لە 100 یاریدا بردنەوەی تۆمار کردووە، هەروەها 52 یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.