Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 06:12

له‌ ساڵی رابردوودا 66 هاووڵاتی كورد له‌ ئێران له‌ سێداره‌ دراون و 262 كۆڵبه‌ریش بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2022دا 66 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌ دراوه‌.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2022دا، 66 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌سێداره‌دراون،هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 8 هه‌زار كورد ده‌ستگیركراون له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 207 كه‌س له‌ سێداره‌دراون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا 262 كۆڵبه‌ر و كاسبكار و هه‌روه‌ها 132 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و 28 هاووڵاتیش  به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ مین بوونه‌ته‌ قوربانی و 43 كرێكاریش له‌سه‌ر كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا 262 كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌ قوربانی و كه‌ له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 44 كه‌س كوژراون و 218 كه‌سیش  بریندرابوون. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.