Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 11:39

وادەی پەسەندکردنی بودجە ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

 ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق زانیاری لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەدات و وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە ئاشکرا دەکات. پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی ڕەمەزان یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکرێت.

ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی ڕەمەزان یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەو بڕەپارانەی بۆ پارێزگاکان تەرخانکراون بۆ مەبەستی خەرجکردنی وەبەرهێنان کە نەتوانرا لە ماوەی ساڵی داراییدا خەرج بکرێن، لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 جێگیر کرا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمەش میکانیزمێکی گونجاوه‌ و ڕێگە بە پارێزگاکان دەدات چالاکییە داراییەکان لە چوارچێوەی تەرخانکردنی ساڵانەی خۆیاندا ئەنجام بدەن.

لە ڕاگەیەنراوێک شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە باسی لەوە کرد، ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵییان پێگەیشتووە، كە بەرزترین یاسایە لە مێژووی عێراقدا، بە بەهای زیاتر لە 197 ترلیۆن دینار، بە پشتبەستن بە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار، لەكاتێكدا كورتهێنانەكەی 63 ترلیۆن دینار بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.