Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:12

ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ ئافرەتێک ده‌دات و دەست بەجێ گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار _ ناحیەی رزگاری بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان فلات) ئافرەتێک دەشێلێت و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.
 مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی  جەمال  قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێگای کەلار -ڕزگاری نزیک گەڕەکی کەلاری کۆن ئۆتۆمبێلێک لەجۆری فلات لە ئافرەتێکیدا  بەناوی (ئایشە محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن) لەدایکبووی 1955  دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
راشیگه‌یاندووه‌" له‌ دوای رووداوه‌كه‌ش بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.